حوزه‌یران 13, 2023 10:48 Asia/Tehran

بەهۆی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٢ کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاسی ڕووسیا، سەرکردایەتیی ڕێکخراوەی دژە تیرۆریستیی سەنتکام (بنکەی سەرکردایەتیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا) ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دوابەدوای داکەوتنی کۆپتەرێک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ٢٢ سەربازی سوپای ئەمریکا بریندار بوونە.

ئەمە بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە،ئەو ٢٢ لەشکرییە بریندارە چارەسەرییان بۆ دەکرێت و دۆخی ١٠ کەسیان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتکام، تا ئێستا هۆکاری داکەوتنی کۆپتەرەکە نادیارەو خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ھێشتنەوەی لەشکرییە داگیرکەرەکانی لە بەشێکی خاکی سووریا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە و ھەروەھا ناوچەی «تەنەف» بلە باشوور، بەردەوامە لە تاڵانکردنی نەوت و گەنم و سەرچاوە گرنگەکانی تر و سامانی نیشتمانیی گەلی سوریا.

سەرپەیڤ