کوژران و برینداربوونی دە کەس لە پەلاماری ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆسەر قامیشلۆی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i424020-کوژران_و_برینداربوونی_دە_کەس_لە_پەلاماری_ئەمڕۆی_سوپای_تورکیا_بۆسەر_قامیشلۆی_سوریا
سوپای تورکیا ئەمرۆ ناوەندەکانی خزمەت و راژەکاریی گەیاندنی قامیشلۆی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، چوار کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2023 07:30 Asia/Tehran

سوپای تورکیا ئەمرۆ ناوەندەکانی خزمەت و راژەکاریی گەیاندنی قامیشلۆی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، چوار کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان لەباکوری سوریا، سوپای تورکیا ئەمڕۆ چەند ناوەندی راژەکاری گەیاندنی لە شاری قامیشلۆ بۆردومان کرد کە لەو بۆردومانەدا، دە کەس کوژران و بریندار بوون و خەساری زۆریش لەو ناوەندانە کەوت.

سوپای تورکیا لەکاتێکدا ئەمڕۆ جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی باکوری سوریای بۆردومان کرد کە ئەردۆغان لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی کردبوو ، پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر سوریاو عێراق، ڕاناگیرێ.

حکومەتی تورکیا لەساڵانی رابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی، بەشگەلێکی بەرفراوانی عێڕاق و سوریای داگیرکردووە.