داگیرکەرانی ئەمریکی دەڤەری بووکەمالی سەرسنووری عێراق و سووریایان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i424124-داگیرکەرانی_ئەمریکی_دەڤەری_بووکەمالی_سەرسنووری_عێراق_و_سووریایان_بۆردومان_کرد
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی دەڤەری بووکەمالی سەرسنووری عێراق و سووریایان بۆردومان کردوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2023 06:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی دەڤەری بووکەمالی سەرسنووری عێراق و سووریایان بۆردومان کردوە.

ئەو پەلامارە ئاسمانیە بۆسەر دەڤەری سنووریی بووکەمال لە پارێزگەی دەیرزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە چووەو دەوترێ کە لەلایەن ئەمریکاوە بوەو لەئاکامی دا تاکووئێستا چوار کەس کوژراون کە چەند سەرچاوەیەک کوژراوەکانیان بە لانیکەم پێنج کەس ڕاگەیاندوە.

ئەو پەلامارەش لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردووەوە تاکوو ئێستا چەندین جار بنکە جەنگیەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بە ڕاکێت و خۆفڕ کراوەتە ئامانج.

هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دوو بنکەی جەنگی ئەمریکیەکانیان لە شارەکانی شەدادی و خەراب جیر لە سووریا بە مووشەک کردۆتە ئامانج.