توێژکارێکی سوریایی: نامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەنج و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا یەگجار شوێندانەر بوو
توێژکارێکی سوریایی نامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەنج و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکای بە یەگجار شوێندانەر پیناسە کرد.
"خەیام زەعبی" لەمیانەی گوتارێک لە ڕۆژنامەی "رەئی یەوم" وێرای ئاماژە بە نامەکەی ئەمدوایانەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەنج و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکادا نووسی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو نامەدا هاوپشتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەو خوێندکارانە لەبەرامبەر سەرکوتی پۆلیسی ئەمریکا ڕاگەیاند.
ئەو توێژکارەی پرسە سیاسیەکان بە ڕاشکاوی دەڵێ کە لەدوای ئەوەی کە وڵاتانی ئوروپایی بۆماوەی بەدەیان ساڵی دورو درێژ پاڵپشتی زایۆنیستەکان بوون کارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی گەلی فەلەستین بۆتە هۆی تەواوبونی ئەو لایەنگریەو زۆر لە هاووڵاتیانی ئوروپایی بوونە لایەنگری فەلەستین و زۆر چالاکی ئەو کیشوەرەش کاتی خۆیان بۆ روسیاکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی گەلی فەلەستین بەکار دەهێنن کە ئەو کارانەش بۆتە هۆی جۆرێک لەگەڵ هۆشیارکردنەوە لەهەمبەر ژان و ئازاری گەلی فەلەستین.
ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دوایانەدا لە ڕوو لە گەنج و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکایی، سپاسی کرد لە بزوتنەوەکانیان بەئاراستەی پاڵپشتی لەگەلی فەلەستین و داوای لیکردن پەیوەست بن بە بەرەی خۆڕاگریەوە، کە ئەوەش بوە هۆی توڕەبوونی حکومەتەکەی ئەمریکا.