ڕووسیا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریای ئیدانە کرد
ڕووسیا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریای بە تووندی ئیدانە کرد و وشداریشی دا کە ئەوە بنپێکردنی ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی سوریا و شکاندنی یاسا و ڕێسا نێودەولەتییەکانە.
وەزارەتی دەرەوی ڕووسیا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مۆسکۆ ئەو پەلامارانەی ئیسراییل کە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیاسەتی سووریا و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، بە تووندی ئیدانە دەکات.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە: دەکارهێنانی زەخت و زۆر لە ڕەوشی پڕکێشە و ئاڵۆزی ناوچەییدا دەتوانێ دواهاتی گەلێک نالەباری هەبێ و ببێتە هۆی تەشەنەی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەی تۆکمە و تەواو؛ ئێمە ئەم کردەوانە بە قەبووڵنەکراو دەزانین. ڕووسیا داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد کە کۆتایی بێنی بەو ستراتژییە بێسوودەی کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و ناپاوەجێیەکی لەکۆنترۆڵنەهاتوو لە سەرانسەری ڕۆژاوای ئاسیادا.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی دووشەممە شارۆچکەی حەیان هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەڵەبی سوریایان دایە بەر پەلامار. دوابەدوای ئەم پەلامارە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا کەوتەگەر و بەرپەرچی ئەو پەلامارانەی دایەوە. لەم پەلامارانەدا کارگەیەکی تواندنەوەی مز لە نزیکی شاری حەیان بۆردومان کرا.