کانونی یه‌که‌م 08, 2024 18:57 Asia/Tehran
  • ئیسراییل فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریای بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردمانی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریا لە دەڤەری دیمەشق.

ژێدەرە هەواڵییەکان هەروەها باسی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هەممارێکی کەرەستەی جەنگی لە بنکەیەکی سەربازییان کردووە لە باشووری سوریا. میدیاکان باسی دوو تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی ئەلمەززەی دیمەشقیشیان کردووە. دەنگی چەن تەقینەوەیش لە ناوچەی «جبل قاسیون» بیستراوە. میدیاکان باسی ئاڵۆزی و بشێوی لە پێتەختی سوریا دەکەن. دەنگی تەقەتفەنگ و تەقینەوەی بێبڕانەوە لە هەموو گەڕەک و شەقامەکانی پێتەختی سوریا دەبیسترێ. ڕژێمی زایۆنییش پەلاماری سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوریای لە دیمەشقیش داوە. 

سەرپەیڤ