پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی گرینگی سوریا
بە دەسەڵات گرتنە دەستی گرووپە چەکدارەکانی نەیاریی بەشار ئەسەد لە سووریا، ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هەڵقۆستنەوە لەو ڕەوشەی لەم وڵاتە هاتووەتە ئاراوەو دوا بە دوای کاردانەوە نیشان نەدانی بەرهەڵستکارانی سووری دەستی داوەتە دەستدرێژییەکی بەربڵاوە بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە.
ڕووخانی حکوومەتی سووریا بووە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودا پەلامارێکی بێوێنە بکاتە سەر ئامانجە گرنگ و ستراژیکەکان لە سەرانسەری خاکی سووریا. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا بنکەکانی سوپای سووریا کراونەتە ئامانج و موشەک و هەروەها سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی سوریا بە تەواوەتی تیاچوونە. میدیاکانی ڕژێم زایۆنی ڕایانگەیاندووە هێزی ئاسمانی ئیسراییل لە سووریادا بە تەواوەتی دەستی کراوەتەوە و پەلامارەکانی ناوچە گەرێکی دیمەشق، ڕەقە حەلەب و جەرمایای گرتووەتەوە. میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاندووە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هەموو سیستەمەکانی دژەمووشەکی سەقامگیر لە دەڤەری ئەم بنکە شاراوەیان تیا بردووە. بنکەی ناوەندی هەواڵگری سووریاش بە تەواوەتی تیا چووە. شایانی باسە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکان، بنکەکان و هەروەها کەرەستە جەنگییەکانی سوپای سووریا لە چەشنی خۆیدا بێوێنەیە. پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا ئیسراییل زیاتر لە سێسەد پەلاماری کردووەتە سەر ناوەند و بنکە سەربازییەکانی سوریا. پەلاماری دەستدرێژکارانەی سەربازی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سوریا گەیشتووەتە نزیکەی بیست و پێنج کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای دیمەشق.