کانونی یه‌که‌م 13, 2024 18:40 Asia/Tehran

لە کاتی سەفەری سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری تورکیا بۆ دیمەشق سەرکردەی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا خۆی لە ئۆتۆمبێلەکەی خوڕیوە.

حکومتی ڕەجب تەیب ئەردۆغان کە لەم ڕۆژانەدا ڕەخنەیەکی زۆری لێ دەگیردرێ لەبەر دەوری نیگەتیڤی لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریادا، ڕۆژی ڕابردوو ئیبرایم کالین سەرۆکی دەزگەی سیخوڕی خۆی بەڕێکرد بۆ سوریای قەیران قەیرانی و کالین لە بەردەم کامێرای پەیامنێراندا چوو بۆ مزگەوتی ئومەوی و پاشان وێنەکانی شۆفێری کردن و لە ئۆتۆمبیل خوڕینی محەممەد جەولانی سەرکردەی هەتەشە بۆ ئیبراهیم کالین سەرنجی میدیاکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا.

ئەم وێنەگەلە پیشان دەدەن کە محەممەد جەولانی خۆی لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئیبراهیم کالینی سەرۆکی دەزگای سیخوڕیی تورکیا لە کاتی سەفەری بۆ سووریا خوڕیوە . حکومەتی تورکیا لە ساڵانی ئەم دواییەدا دەستی کردووە بە سەر بەشێکی زۆر لە خاکی سوریا بە بیانووی سەرکوتکردنی تیرۆریزم و هەروەها ئەو هێزە چەکەرانەی کە ئێستا کۆنترۆڵی دیمەشقیان لە دەستدایە دەڵێن کە داگیرکەران لەوانە ئەمریکا و تورکیا دەبێ خاکی سوریا بەجێ بێڵن. 

سەرپەیڤ