پێشوازی مهزڵوم عەبدی لە راگەیەنراوی لوتکەی عەقەبە
فهرماندهی گشتیی ههسهده ڕایگهیاند کە پێشوازی لە راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی عەقەبە دەکەن لەبارەی دۆخی سوریا.
مهزڵوم عەبدی وتیشی: وەستانی پرۆسە سەربازییەکان هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی سوریای نوێ.
ناوبراو له پهیامێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی "X" نووسی: بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، لە هەموو خاکی سوریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ.
فهرماندهی گشتی ههسهده پێیداگرت: سەقامگیرکردنی سوریا بە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام.
شایانی باسە ژمارێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دوای کۆبونەوەیان لە ئۆردۆن ڕایانگەیاند کە پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی کاتیی سیاسی ئاشتیانە دەکەن لە سوریا کە هەموو هێزەکانی تێدا بەشداربێ. ئەوان هەروەها سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسراییلیان بۆ خاکی سوریا کرد و بە داگیرکاریی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هێنایانە ئەژمار.