چوونی چەکدارانی زایۆنی بۆ ناوچە نوێیەکانی سوریا
چەکدارانی زایونی درێژەیان دا بە جم و جوڵ و چالاکی خۆیان لە باشووری سووریا و چوونە ناو ناوچە نوێیەکان
دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد ڕژێمی زایونی پەلامارەکانی خۆِی بۆسەر سووریا زۆرتر کردووە و سەدان پەلاماری کردووەتە سەر ناوەندە سەربازیەکانی و جگە لەوەش چووەتە باشووری سوریا و چەکدارانی ڕژێمی زایونی بە پێشڕەوی لە ناوچەکانی قونەیتەرەی سوریا چوونەتە ناو گوندەکانی سەیدا ئەلجولان و سەیدا ئەلحانوت لە باشووری قونەیتەرە .
هەروەها چەکدارانی زایونی بە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕێگای یارمەتی گەیاندن نادەن لەم ماوەیدا ڕژێمی زایونی زیاتر لە 500 ئامانجی لە سوریا داوەتە بەر پەلامار و زوربەی ژێرخانە غەیرە سەربازیە کانی ئەو وڵاتەی لەناو بردووە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە دەسەڵاتدارانی نوێ سوریا کە ئیدەعای ڕووبەڕوو بوونەوەیان لە گەڵ ڕژێمی زایونی هەیە تا ئێستا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە بێ دەنگ بوونە.
لە هەمان حاڵدا غیاس سورچی ئەندامی یەکێتیی وتویەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی تورکیا و وڵاتانی ڕوژئاوایی لە توند بوونەوەی قەیرانی سوریا ڕوڵی یەرەکی و کاولکەریان بووە و قەیرانی سوریا پلانێکی لەپێشدا دیاری کراو بووە .