پێشڕەویی هێزی زایۆنی لە باشووری سوریا
هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە جم و جۆڵەکانی لە سوریادا.
ژێدەرێکی سووری ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ٧ بنکەی هەمیشەیی لە ناوچەی جیاکەرەوەی دەڤەرەکانی دیمەشق، دەرعا و قونەیتەرە داناوە. هێزی زایۆنی هەروەها دەستیان داوەتە پشکنینی ژمارێک لە ناوەند و ماڵەکانی نێو قونەیتەرە و وشداریشیان داوە بە دانیشتووانی ئەم شارە کە چەکەکانیان لە ماوەی دوو کاتژمێردا ڕادەست بکەن. ئەلمەیادینیش باسی دەست پێبوونەوەی شەڕ و پێکدادان لە دەڤەری بەنداوی تشرینی سوریای کردووە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە و هێزەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە تورکیا. ژێدەرێکی سووریش ڕایگەیاندووە کە لە پەلاماری تۆپخانەیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین ٥ شەڕوانی کورد کوژراون. میدیا سووریەکانیش ڕایانگەیاندووە کە چەن شاندێک لە عەرەبستان، لوبنان و تورکیا سەردانی دیمەشقیان کردووە تا لەگەڵ ئەبوومحەممەد جۆلانی سەرکردەی بەرهەڵستکارانی چەکداری سوریا دیدار بکەن. بەڵام سەرباری بانگەشەی گرووپی دەسەڵاتداری سوریا سەبارەت بە دابین کرانی ئاسایشی کەمینە ئایینی و ئەتنییەکان لە سوریادا، تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم ڕاپۆرتی داوە کە لە دەڤەری شاری حومس ماڵی پەیڕەوانی ئەهلی بەیت لەلایەن کەسانی چەکدارە ئاوری تێبەردراوە و ماڵ و سامانیان بە تاڵان براوە. هەروەها ڕاپۆرتی جۆربەجۆریش لەبارەی پیاوڕفاندن و بێسەر و شوێن بوونی پیاوانی لاو لەم شارەدا بڵاو بوونەتەوە. هەلاتنی شاروومەندنی سوریا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتەوە بەرەو وڵاتانی دراوسێ لەوان لوبنان بە ڕادەی ٧٠% لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیادی کردووە.