ناڕەزایەتی لە "سویدە" لە حاند دەسەڵاتداریەتی نوێی سوریا
کانونی دوھەم 03, 2025 17:15 Asia/Tehran
سەدان کەس لە دانیشتوانی پارێزگای سویدا لە باشوری سوریا ئەمڕو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر بڕێک لە بڕیارەکانی حکومەتی کاتیی سەربە فەرمانگەی سیاسی نوێی سوریا لە مەیدانی ئەلکەرامە لە ناوەندی شاری سویدا خۆپیشاندانیان کرد.
بەشدار بووان لەو ناڕەزایەتیەدا بە بەرز کردنەوەی لافیتەگەلێک خوازیاری دەس لێ نەدان لە ناوەڕۆک و داڕشتی وانەکان بوون . خۆپیشاندەران هەروەها جەختیان کرد لەسەر پێویستی ڕێز گرتن لە مافی ژنان و دەوری ئەوان بو دیاری کردنی چارە نوسی داهاتوی وڵات .
ناڕازیان هەروەها خوازیاری هەوڵ بۆ دامەزراندنی وڵاتێک بە پێی یاسا و هەڵبژرادنی بەرپرسانی زانستیی و سیاسی لەسەر بنەمای شیاوەتیی بوون .