کانونی دوھەم 09, 2025 18:55 Asia/Tehran
  • مه‌زڵوم عه‌بدى: هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی سوریا ڕەت دەکەینەوە

فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده‌) ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریای ڕاگەیاند و وتی: له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته‌ ڕێککه‌وتووین.

مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ئاژانسی فرانس پرێسى وتووه‌، "له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی سوریا ڕێککه‌وتوین".

عەبدی وتیشی:"مانگی ڕابردوو چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌رێنی له‌نێوان وه‌فدى هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له‌ دیمه‌شق هه‌بووه‌". فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق ڕامانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌یی‌ و سه‌قامگیریی خاکی سوریاین‌ و هه‌ر جۆره‌ پڕۆژه‌یه‌کیش ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات.

سەرپەیڤ