شوبات 12, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل لاگری کوردەکانی سوریا نین

مەت برومفیڵد، لێکۆڵەری بەریتانی لە پرسی کورد، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات کوردەکانی سوریا وەک ئامرازێک بەکاربهێنێت، ئەمریکاش هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکانی خۆی لە سوریا مسۆگەر بکات و گرنگی بە دۆخی یەکجاری کورد لەو وڵاتە نادات.

. مەت برومفیڵد، پسپۆڕی بەریتانی لە پرسی کوردی سوریا، دەڵێت: " ئاشکرایە  کە لێدوانەکانی پشتیوانی لە کورد لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە ئامرازێکە بۆ کەڵک وەرگرتن لە کوردەکان، ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت بە ڕۆژئاوا بڵێن ئێمە پشتیوانیی کورد دەکەین، بەڵام لە واقیعدا دەیانەوێت کورد وەک ئامرازێک بەکاربهێنن. کوردەکانی سوریا دەیانەوێت  پڕۆژەی سوریای نوێ  تەنها لەلایەن خودی سوورییەکانەوە ئەنجامبدرێت، نەک لەلایەن هوکارە بیانییەکانەوە". مەت برومفیڵد سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان  لە سوریا، وتی: ئەمریکا تەنها گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات و تەنها تا ئەو کاتەی بەرژەوەندییەکانی  پێویست بکات  بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی کورد.

سەرپەیڤ