شوبات 26, 2025 08:45 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی ناوچەگەلێک لە باشووری دیمەشق و پارێزگای دەرعایان کردە ئامانج .

فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی  ئامانجگەلێک لە پارێزگاکانی  ڕیفی  دیمەشق و دەرعایان بۆردمان کردوە . هێزی  ئاسمانی  ڕژێمی  زایونی  هەروا بنکەی   لەشکەری  یەکەمی   ئەرتەشی  سوریا  لە باشووری ڕوژئاوای  دیمەشقیان بوردمان کرد .

مێدیاکانی  سوریاش  باسیان کرد لە  چوونی  هێزەکانی  زەوینی   ئەرتەشی  ڕژێمی زایونی بۆ ناو  ناوچەگەلێک  لە پارێزگاکانی قونەیتەرە و دەرعا هاوکات لە گەڵ  ئەو پەلامارگەلە . لە هەمان حاڵدا  بزووتنەوەی  خۆڕاگری  ئیسلامی  فەلەستین  حەماس  و بزووتنەوەی جیەادی  ئیسلامی   فەلەستین  دەسدرێژکاری  جەنایەتکارانەی  ئەم دواییەی  ڕژێمی  زایونی  بۆ سەر بڕێک لە  ناوچەکانی  سوریایان بە توندی  شەرمەزار کرد .

حەماس  جەختی کرد   پەلاماری داگیرکەران  دەسدرێژی  ئاشکرایە بۆ سەر  دەسەڵاتداریەتی   سووریا  و درێژەی  سیاسەتەکانی   پاوانخوازانەی  ڕژێمی زایونی   دژی  وڵاتانی  عەرەبی.   لەو  پێناوەدا  بزوتنەوەی  جیهادی   ئیسلامی فەلەستینیش  دەسدرێژکاری  ڕژێمی زایونی بۆسەر خاکی  سوریای  ئیدانە کرد و جەختی کرد  کە بوردمانی  باشووری  دیمەشق و داگیکردنی   ناوچەگەلی  دیکە بنپێکردنی  ئاشکرای  دەسەڵاتداریەتی  ئەو وڵاتەیە . 

لە لایەکی دیکەوە خەڵکی  سوریا  لە شارەکانی  دیمەشق و حومس  بە بەڕێوە بردنی   ڕێپێوانی  شەوانە  لە ناوچە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە  دەسدرێژکاریەکانی   ڕژێمی زایونیان   ئیدانە کرد   شیاوی  باسە کە ئەرتەشی  ڕژێمی ز ایونی دوای  کەوتنی  حکومەتی  بەشار ئەسەد بە کەڵک وەرگرتن لە کەلێنی  هێزمەندی  لە سووریا هەموو ژێرخانەکانی  سەربازی  و ئابووری   ئەو وڵاتەی  بوردمان کردووە  و بەشگەلێک   لە خاکی  ئەو وڵاتەشی  داگیر کردووە و تا بە ئێستا  ئامادەی چوونەدەر لەو ناوچانە نیە

سەرپەیڤ