شیکردنەوەی کۆمەڵکوژیی کەنارەکانی سوریا لە ئاستی ناوچەییدا
دوابەدوای کۆمەڵکوژی تاوانکارانەی سەدان شیعە لە ناوچەی کەنارەکانی سوریا و هەوڵی میدیای ڕۆژئاوا و وڵاتانی پەراوێزی کەنداو بۆ گۆڕینی ناسنامەی قوربانی و تاوانبار لەم دۆسیەیەدا، بەڵگەکانی بەردەست ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێشهاتانە لە سایەی پیلانێکی دەرەکیدا ڕوویانداوە و بە گوتەی شارەزایانی سیاسی، ئەکتەرانی سەرەکی حکومەتی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستیین.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆمەڵکوژی دڕندەکارانەی سەدان عەلەوی لە کەنارەکانی سوریا وایکردووە حکومەتی کاتی جۆلانی لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانە لە پارێزگاکانی کەناری، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئابڕوی لە دەس چووی خۆی و لەناو بردنی گومانەکان سەبارەت بە بەردەوامی ڕەفتاری تیرۆریستی ئەندامانی ژێر فەرماندەیی خۆی.
دوای پێنج ڕۆژ لە کوشتنی سەدان هاوڵاتی عەلەویی کە زۆربەیان مەدەنین لە سوریا، لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە دۆسیەی کوشتنی عەلەوییەکانی ئەو وڵاتە، لە میانی دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا فەرمانەکانی ئەحمەد ئەلشەرع (ئەلجولانی) سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریای لەمبارەیەوە ڕاگەیاند، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند 1383 کەسی مەدەنی لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای سوریادا کوژراون.
ئەم کۆمەڵکوژیانە و مێدیایی بونی هاوکات لە گەڵ پێشینەی کردەوەکانی تێروڕیستی جولانی کە سەردەمێک سەرکردەی تەحریروشام بوو بۆوە هۆ تا حکومەتی کاتیی دیمەشق ڕایبگەیاند ئەوانەی وا دەستاین داوەتە تاوانکاریەکانی لەناوچە چوونەتە دەرەوە .کوشتنی عەلەویەکان لە کاتێکدا بەردەوامە کە حکومەتی کاتی جۆلانی لە بەرامبەر تاوانە زۆرەکانی رژێمی زایۆنیستەکاندا بە بێدەنگی ماوەتەوە، وەک داگیرکردنی خاکی سوریا و هێرشکردنە سەر سوریا. بە گوێرەی ڕاپوڕتەکان ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بەرزاییەکانی جەبەلوشەیخ ی داگیر کردووە و دوو بنکەی سەربازی لە بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەبەلوشەیخی لە باشووری ڕوژئاوای سوریای دامەزراندووە لە لایەکی دیکەوە حکومەتی تورکیاش لە حاڵێکدا بە ه پەلامار بۆ سەر کوردەکانی سوریا، هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر هەموو بڕیارەکانی حکومەتی دیمەشق هەبێت.
لە هەمان پەیوەندی دا دوای واژۆی نامەیەی تەسلیمبوونی هەسەدە لە هەمبەر جولانی لە لایەن مەزلووم عەبدی بەشێکی گەورە لە کوردەکان لە شارە کوردنشینەکانی سوریا بۆ وێنە قامیشلو حەسەکە سریکانێ کوبانی سەرین وێڕای مەحکوم کردنی جەنایەتەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق لە کوشتاری عەلەویەکان واژوی ئەو تەسلیمنامیان وەک بەشداریکردنی کوردەکان لە بەردەوامبوونی تاوانەکانی هەتەشە و ئەم بابەتە بە فێڵێکی دیکە بۆ کوردەکانی سوریا زانی و ئەو بابەتەیان بە فریوێکی دیکە بۆ کوردەکانی سوریاش هاوڕێ لەگەڵ پیلانگێڕی ئەمریکا و تورکیا زانی