دامەزرانی دۆسیەی دادەڤانی لە دژی جۆلانی لە فەڕانسە بە تاوانی بەرەکۆژی
پێکهاتەی " کۆبوونەوەی فەڕانسی- عەلەوی" لە فەڕانسە لە " ئەبۆ محەممەد جۆلانی" فەرماندەی گروپی چەکدار بەناو" هەتەشە" شاندی تەحریرشام" و سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا وژمارەیەک لە وەزیرانیی بە تاوانی قەڵاچووی بە کۆمەڵ وبەرەکۆژی کۆمەڵگەی عەلەویەکانی ئەم وڵاتە بە دەزگەی دادەڤانی فەڕانسە سکاڵای کرد.
عەلی تەمیمی لە کارناسانی مافەوانی عەرەب لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم لە بارەی گەڵاڵەی سکاڵای دادەڤانی کۆمەڵگەی عەلەویەکانی دانیشتووی فەڕانسە لە دژی جۆلانی وژمارەیەک لە وەزیرەکانیی وتی: ئەم سکاڵا یە گرینگە ولو چەشنی خۆیدا کەم وێنەیە چونکە پەیوەستە بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان لەوان کۆنۆانسیۆنی ژنێف لەساڵی ١٩٦٩ کە بە وڵاتانی ئەندام ئیران ئەدات هەتا سکاڵائەنجام دراوەکان لە وڵاتانی زیان وێکەوتوو وەرگرێت وبڕیارەگیراوەکان لە دادگە جێبەجێ بکەن. وتیشی: ئەم جەنایەتانە داگری پیداچوونەوەی کات نابن چونکە بە پیی کۆنۆانسیۆنی ١٩٦٨ بەرەکۆژی، جەنایەتی جەنگی وجەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی داگری پیداچوونەوەی کات وزەمەن نابێت ولە مادەی شەشی بڕیارنامەی ڕوم پەسەن کراوی ١٩٨٩ لەبارەی دیوانی سزادانی نێودەولەتی پیداگری لەسەر کراوە. ئەم کارناسە وتیشی: ٥٠ جۆرە جەنایەت لە لێوارەکانی سووریا ڕووی داوە کە دەتوانین لە جەرگە ولە ڕیزی قەڵاچووی بە کۆمەڵ وپاکتاوی قەومی دایبنین . تاریفی جەنایەتی بەکۆمەڵ بەپیی کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی قەڵاچووی بە کۆمەڵ پەسەن کراوی ساڵی ١٩٤٨ بریتیە لە وەبەر پەلاماردانی تایفەیەک یا گروپێک بە هۆوهەگەری تایفی یا فیرقەیی هەربەوجۆرە کە لە لێوارەکانی سووریا ڕووی دا. وتیشی: بڕیک لە وڵاتانی وەک عێراق، سووریا وسودان بڕیارنامەی ڕوم لە بارەی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتیان مۆرنەکردووە. دەبێ لەگەڵ ئەم وڵاتانە چلۆن هەڵس وکەوت بکرێت. ؟لە بارەی سووریا دوو ڕێگا بۆ نێردرانی برینداران بۆ دادگەی سزادانی نێودەوڵەتی لە ئارا دایە. ڕێگای یەکەم ئەنجومەی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە وڕێگای دووهەم ئەمەیە کە بڕیک لە وڵاتانی وەک فەڕانسە وەکوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت، ئەم دۆسیە وشایەتەکان بنێرن بۆ دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی. بەپیی ئەم سکاڵایە، کاربەدەستانی حکومەتی کاتیی سووریا زیاتر لە پەنجا جۆرە قەڵاچوو یان ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی مردن وگیان لەدەس دانی نزیک بە ٢٥٠٠ کەسی سیڤیل وناسەربازی لە کۆمەڵگەی عەلەویەکان ، هاوڕێ قوربانیانێک لە بنەماڵەی مەسیحی وسوننە کان. ئەم تاوانانە هەروەها داگری دەستدرێژی ، قەڵاچوو وئاگرتێبەردان لە ماڵەکانیش دەبێت.