لێکدانەوەی هەڵوێستەکانی ئێران لە هەمبەر سووریا، مەترسی پارچە پارچەکران وئاستەنگەکانی بەردەم ئەم وڵاتە
بەڕێوەیەبری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا وباکووری ئافریقای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بە ئاماژەدان بە هەڵوێستەکانی ئێران لە هەمبەر ڕووداوەکانی سووریا، ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم وڵاتە دوای گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لەوان پەرەی تیرۆریسم و بەتایبەت پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی ، بومباران وداگیرکردنی سەدان کیلومێتر لە خاکی سووریاهەروەک جۆلانی داگیرکراو لێکدایەوە.
مەهدی شوشتەری بەڕێوەبەڕی گەشتی ڕۆژئاوای ئاسیا وباکووری ئافریقای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە،لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: نزیک بە چوارمانگ لە گوڕانکاریەکانی سووریا تیدەپەڕێت وکۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرنج دان بە گرینگایەتی ئەم وڵاتە لە ڕۆژئاوای ئاسیا ودوخی ئێستاکەی وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی لەناوچە ودۆخی ژئۆ پۆلۆتیک ومێژووی وسیاسی ناوچە ودەورێک کەئەم وڵاتە لە داکۆکی وپشتیوانی لە پرسی فەلەستین دەیگیڕێت ، زۆر نیگەرانە .
ناوبراو وتی کە سیاسەتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ پشتیوانی داکۆکیکردن لە پرسی فەلەستین وپشتیوانی لە نەتەوەکانی ناوچە وبەربەرەکانێ لەگەڵ سیاسەتە گەشەخوازانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیە ، وهەروەها ئەم کارە بووەتە هۆ کە سووریا پلە وپیگەی تایبەتی لە ستراتژیای ئێران دا هەبێت. شوشتەری جەختی کرد کە پێوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وکۆماری عەرەبی سووریابەپیی ڕێزی بەرامبەر وڕوانگەی هاوبەش بە بڕێک لە پرس ومەسەلەکانی ناوچە یە. لە درێژەیش داوتی: ئێمە گرینگایەتی تایبەت بۆ نەتەوەی سووریا لە ناوچە قائیلین . کەوایە کارەسات وگۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە لە نزیکەوە وبە هەستیاری بەرفراوان پێوشوین ئەگرین .