نیسان 22, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • ٢٦ی ئاپریل؛ ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی کوردەکان لە سوریا

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە ڕایگەیاند، ڕۆژی 26ی ئاپریل کۆنگرەی کوردەکان لە سوریا بەڕێوە دەچێت.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، بەرواری بەستنی کۆنگرەی کوردەکان لە سوریای ڕاگەیاند. مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین بە خەڵکەکەمان کە کۆنگرەی یەکهەڵوێستیی کورد ڕۆژی ٢٦ی ئاپریل بەڕێوەدەچێت”. عەبدی لە درێژەی تویتەکەیدا جەختیشی کرد: یەکڕیزیی کوردەکان تەواو پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سوریا، هیوادارین هەموو لایەنەکان ئەو بەرپرسیارێتییە بەجێبهێنن و بەم بۆنەیەوە سپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە یارمەتیدەر بوون لە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە و هیوای سەرکەوتنیش بۆ کۆنگرەکە دەخوازین.

سەرپەیڤ