May 02, 2025 08:59 Asia/Tehran

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ژێر فەرماندەیی جۆلانی و دروزیەکانی سووریا سەرەڕای وەستانی چەند کاتژمێرێک ، توند بووەوە ، و بە پێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، لەو تێکهەڵچوونانەدا چەند کەسێک کوژران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرباری وەستانی چەند کاتژمێرێک، شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ژێر فەرماندەیی جۆلانی و دروزیە سوورییەکان جارێکی دیکە  شەڕ هەڵگیرسا. سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە بەردەوامیی تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی "ئەشرەفییە سەحنایا" لە  دەڤەری  دیمەشق و دۆخی نالەباری ئەمنی ئەم ناوچەیە بە هۆی پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی جۆلانی و نەیارانی حکوومەتی کاتی لە دیمەشق و بە تایبەت دروزەکانی سووریایان کردووە. سەرچاوە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی جوڵانی هەواڵی کوژرانی ١٦ لە هێزەکانیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی گرووپە خۆجێییەکان لە ناو ئەشرەفیە سەحنایایان ڕاگەیاند. میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، پێکدادانەکانی نێوان هێزە سەربازییەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی و گروپە چەکدارەکانی سەر بە هۆزی دەروز لە شارۆچکەکانی جرمانا  و ئەشرەفیە سەحنایا لە باشووری دیمەشق دەستیپێکردووەتەوە. لە پارێزگای سویدەش پێکدادان بەردەوامە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوابەدوای پەلاماریهێزەکانی جۆلانی بۆ سەر ناوچە دروزییەکان لە گەڕەکی دیمەشق، سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ و وەزیری جەنگ کاتز لە ڕژێمی زایۆنیستی، سەرەڕای بەردەوامیپەلامارەکان  و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سوریا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەڵوێستیان گرتەبەر بۆ بەرگریکردن لە دروزەکان. لە لایەکی دیکەوە کەسایەتییە مەدەنی، نەتەوەیی و سیاسییەکانی سووریا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەو وڵاتە بەڕێوە برد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوخۆی سووریا و بە تایبەت لە جەرمانا و سەحنایا ڕوویانداوە، تەنیا بە قازانجی پلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دابەشکردنی وڵاتە، ونیگەرانی خۆیان لە درێژەی کردەوەی تاوانکاریی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە دەربڕی.

سەرپەیڤ