تەقینەوەیەکی قورس لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری حەما لە ناوەڕاستی سوریا
May 03, 2025 16:41 Asia/Tehran
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی قورس لە بنکەیەکی سەربازی سوپای سوریا لە شاری حەما، لە ناوەندی ئەو وڵاتە ڕوویدا.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆسەر بەشگەلێک لە سوریا، سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تەقینەوە گەلێکی قورس لە حەما کرد و هەندێک سەرچاوەش باسیان لەوە کرد کە پێدەچێت تەقینەوەکان بەهۆی پەلامارەکانی سوپای تیڕورەوە بووبێت. سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، دوکەڵێکی توند لە سەر بنکەی تیپی 47 سوپای سوریا لە باشووری حەما بەرزبووەتەوە، دوای زنجیرەیەک تەقینەوە کە لە ناوچەگەلێکی زوردا دەنگی دایەوە. سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە دوای ئاگرکەوتنەوە لەو بنکەیە، ئاگرەکە بۆ هەمارەکانی تەقەمەنی لە بنکەی سوپای سوریا تەشەنای کردووە.