کوژرانی هەزارو پانسەد کەسی ناسەربازی لە ماوەی پێنج مانگ لە سووریا
May 09, 2025 17:46 Asia/Tehran
لە کاتی کەوتن وڕۆخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە دێسەمبەری ٢٠٢٤ ، لانی کەم پێنج هەزارو ٥١٤ کەسی ناسەربازی لەم وڵاتە کوژراون .
دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژەدان بە بی سەقامی وتەشەنای توندوتیژیەکان لە سووریا لە پێنج مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند لەکاتی ڕۆخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە دێسەمبری ٢٠٢٤ هەتاکۆ ئێستاکە لانی کەم پێنج هەزارو ٥١٤ کەسی ناسەربزی ودەیان کەسی سەربازی ومیلیشیا لە سووریا گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا لەم ماوەیەدا لانی کەم دوو هەزارو٩٢ کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا ئیعدام کراون وبەشێکی تایبەت لەم بابەتانە لە مانگی مارس ڕووی داوە وزۆربەی ئەم ئیعدامانە لە لایەن هێزەکانی جۆلانی دەسەڵاتداری تازەی سووریا ئەنجام بوونە.