May 24, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • پەیوەندییە پڕلەگرژییەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە دوو ڕێگا بۆ یەکگرتن یان تێکهەڵچوون

پەیوەندی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دۆخێکی ناسەقامگیر و تەماوی دایە . لە کاتێکدا هێشتا ڕێککەوتنی مانگی مارسی ٢٠٢٥ هێشتا بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، بەڵام هەردوولا لە هەمبەر بژاردەکانی یەکگرتن یان ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دان.

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە پەیوەندیی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و میلیشیاکانی ناسراو  بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک  کە دەسەڵاتیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەدەستەوەیە، لە دۆخێکی قەیراناوی دان . تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە بەدی نەهاتووە کە لە مانگی مارسی ڕابردوودا لەلایەن مەزڵوم عەبدی و جۆلانی واژۆ کرابوو. لە ئێستادا هەردوولا  بۆ تێپەڕ بوون لە دۆخی  مەترسیدارەی ئێستا دوو بژاردەیان  لەبەر دەس دایە 

 یەکەم: پێشکەوتن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا کە بریتییە لە تێکەڵکردنی هێزەکانی قەسەد لە پێکهاتەی نوێی سەربازی سوریا، ئەمەش بە واتای سەپاندنی کۆنتڕۆڵی حکومەتی نوێی دیمەشق بەسەر تەواوی بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایە، دووەم،  تێکهەڵچوونی سەربازی کە هەردوولا هەوڵدەدەن لێی دوور بکەونەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە نەچێتە ناو شەڕێکی ناوخۆوە کە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەسەدە شەپۆلێکی دەستگیرکردنی لە نێوان چالاکوانانی پارێزگای ڕەقە دەستپێکرد و بە تۆمەتی "پەیوەندی بە حکومەتی سوریا" دەستگیریان کرد.  هاوکات لە گەڵ  زیادبوونی هەڵکەندنی تونێلەکان لە شاری ڕەقە، چالاکوانان کەمپەینێکیان  لە توڕە کومەڵایەتییەکان  دەستپێکرد بۆ ڕاگرتنی هەڵکۆڵینەکان،  لەبەر ئەوەی کە ئەم تونێلانە مەترسییەکی  گەورە بۆ سەر بیناکانی شارەکە دروست دەکەن. ئەم تونێلانە نیشانەی ئەوەیە کە هەسەد بە نیاز نییە  بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە جۆلانی و مەزلوم عەبدی واژۆیان کردووە ئەو ناوچەیە ڕادەستی سوپای سوریا بکاتەوە . ئەم هەڵوێستەی هەسەدە بە واتای  بە ئامادەیی سەربازی بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری  لەگەڵ سوپای سوریا  دێتە ئەژمار. لەهەمان کاتدا تورکیا بە دەستوەردان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان جۆلانی و کۆبانی هەوڵدەدات دەستوەردان لە دیاریکردنی دۆخی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات. چونکە ئەنکارا  بوونی هەسەدە  کە بەشی سەرەکی لە کورد پێکهاتووە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت. ئێستا شارەزایان دەڵێن ناڕوونی  زۆر هەیە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان جولانی  و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕەنگە هەموو ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوانیان لەگەڵ دەستپێکردنی پێکدادانی سەربازی لەناوبچن.

سەرپەیڤ