فەرماندەی هەسەدە: پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە
May 31, 2025 19:58 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، ئەو هێزە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەیە و ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا باشتر بکات.
مەزلوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەسەدە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ تورکیا و ئامادەیە پەیوەندییەکان باشتر بکات، لەوانەش لەڕێگەی دیدارێکەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە لەڕێگەی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان، کەناڵەکانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ، و هیوادارین ئەم پەیوەندییانە گەشە بکەن. ئەو فەرماندەیەی (هەسەدە) ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی (هەسەدە) و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا شەڕێکی درێژخایەنیان لەدژی یەکتر هەبووە، بەڵام بە پێی ئاگربەستێکی کاتی لە دوو مانگی ڕابردوودا، ئەوتێکهەڵچوونانە خەریکە دەوەستێت .