ته‌مووز 04, 2025 16:37 Asia/Tehran
  • دروستکردنی ١٠ ناوچەی سەربازیی نوێ لەلایەن ڕژێمی زایونی لە سووریا

میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاندووە کە سوپای ئەم ڕژێمە ١٠ ناوچەی سەربازی نوێی لە سووریا ساز کردووە.

ئەم سەرچاوەیە گوتیشی، دوو ناوچە لە هەرێمی “جەبەل شێخ” و هەشت ناوچەی سەربازی دیش  لە جۆلانی سووریا دامەزراوە.ئەمە لەکاتێکدایە ، پێشتریش سەرچاوە نێوخۆییەکانی سووریا ڕایانگەیاندبوو: سێ ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگری جەنگیی ڕژێمی زایونی چووەتە ناوچەی گەردوپەڕی ڕۆژئاوای دیمەشق لە نزیک سنوورەکەی لەگەڵ لوبنان. ئەم هێزانە بە شەش ئۆتۆمبیلی سەربازی گەیشتنە ناوچەکە .هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هێلی بۆرن و سەرباز گواستنەوەی ڕژێمی زایونیان کردووە لە ڕێگەی ئاسمان و پەڕەشووتەوە بۆ 10 کیلۆمەتریی پێتەختی سووریا. ئەم ئۆپەراسیۆنە پێنج کاتژمێری خایاند و سێ کۆپتەری ڕژێمی زایونی  لەسەر ناوەندێکی پەیوەندیدار بە گاردی پێشووی سەرۆک کۆماری سووریاوە گەشتیان کردوە و دەنگی تەقینەوە ش لەو شوێنە بیستراوە.

سەرپەیڤ