خۆپیشاندانی بەربڵاو لە شارەکانی سوریا و تەقەی هێزەکانی جۆلانی لە خەڵک
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442996-خۆپیشاندانی_بەربڵاو_لە_شارەکانی_سوریا_و_تەقەی_هێزەکانی_جۆلانی_لە_خەڵک
خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی سوریا لەوان لازقیە، تەرتووس و حەما دژ بە ئەبوومحەممەد جۆلانی خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2025 09:44 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاو لە شارەکانی سوریا و تەقەی هێزەکانی جۆلانی لە خەڵک

خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی سوریا لەوان لازقیە، تەرتووس و حەما دژ بە ئەبوومحەممەد جۆلانی خۆپیشاندانیان کرد.

لەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا هێزەکانی جۆلانی پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا و بڵاوەیان پێکردن. میدیاکان باس لە شەهید و بریندار بوونی ژمارێک خۆپیشاندەر لە مەیدانی زەراعەی شاری لازقییەیان کردووە، بە هۆی کەوتنەبەر گوللەی هێزەکانی جۆلانی. 

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریایش بە ئاماژە بە پەرەسەندنی بازنەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بەرەو مەسیاف، سلحەب و وادیولعیون و گوندەکانی دەوروبەریان ڕایگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی دەستیان داوەتە قۆڵبەستکردنی خۆپیشاندەرانی مەیدانی ئەززەهرا لە شاری حومس.