کانونی یه‌که‌م 21, 2025 18:04 Asia/Tehran
  •  گەمارۆدرانی گوندێکی باشووری سوریا لەلایەن سوپای زایۆنییەوە

هێزەکانی گەشتی سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسانەوە بە چوونە ناو باشووری سووریا، خاڵی پشکنینیان لە دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا دانا و هاتوچۆی دانیشتوانی ناوچەکەیان قەدەغە کرد.

یەکەی سوپای زایۆنی چوونە ناو گوندی مەزرەعە ئەلفەتیان لە نزیک تەلئەحمەر و گەمارۆی ماڵی خەڵکی گوندەکەیان دا. ئەم یەکەی سوپایە هاتووچۆی دانیشتوانی گوندەکەی قەدەغە کرد. یەکەیەکی دیکەی ئەرتەشی ڕژێم کە لە ٤ ترومبیلی سەربازی پێکهاتبوو، گوندەکانی ئوم عەزام و موشریفەیان لە بەشی ناوەڕاستی قونەیترە گەمارۆ دا.

 

 

سەرپەیڤ