کانونی دوھەم 14, 2026 17:45 Asia/Tehran
  • ئیلهام ئەحمەد: دۆخەکە زۆر سەخت و هەستیارە و بۆ هەر رێککەوتنێک گەرەنتیی نێودەوڵەتیمان دەوێ

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، دۆخەکە زۆر"هەستیارە" و ئەمریکا تەنیا تەماشا دەکات.

ئیلهام ئەحمەد گوتی، حکومەتی جۆلانی زیاتر لە چل هەزار چەکداری لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافر کۆکردووەتەوە، حکومەتی ئێستا رژدە لەسەر بژاردەی سەربازی و سەپاندنی ئیرادەی بە چەک، ئەمەش دەبێتە هۆی پشێوی، کە تەنیا سووریا ناگرێتەوە، بەڵکو دەگاتە عێراق و تورکیا و تەواوی ناوچەکە. وتیشی؛ ئەوان داوای گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ هەر رێککەوتنێک، چونکە لە دەستووری سووریا هیچ ئاماژەیەک نییە باسی مافی کورد بکات و تەنیا دەڵێت، خۆتان رادەست بکەن.

سەرپەیڤ