کانونی دوھەم 15, 2026 17:36 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئیلهام ئەحمەد لە بێدەنگی ئەمریکا لە بەرامبەر پەلاماری هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر کوردەکانی سوریا

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەكانی کوردەکانی سووریا، وێڕای ئاماژە بە درێژەی پەلامارەكانی هێزەكانی حكومەتی كاتیی جولانی بۆ سەر كوردەكانی سووریا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئەم پەلامارانەوە ئەمریكا تەنیا چاودێرێک بووە و هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ ڕاگرتنی .

ئیلهام ئەحمەد وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێدەنگیی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی حکومەتی کاتیی جۆلانی لە دوو شەقامی کوردنشینی حەلەب، شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەنجامیاندا، وتی: ئەم بێدەنگییەی ئەمریکا وایکردووە حکومەتی کاتیی جۆلانی نزیک بە چوار هەزار سەرباز ڕەوانەی ناوچەکانی مەسکەنە و دێرحافز بکات و بە نیازیشە شەڕ لەو ناوچانەش دەس پێی بكات . 

وتیشی  ئەگەر سنوورێك بۆ ئەم تاوانانەی حكومەتی كاتیی جۆڵانی  دیاری  نەكرێت ئاگری تاوانە تیروریستیەكانی توركیا و عێراق و تەواوی ناوچكە دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ