کانونی دوھەم 17, 2026 18:30 Asia/Tehran
  • هەسەدە  باسی كشانەوەی خۆی كرد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب

فەرماندەری گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات باسی كشانەوەی هێزەکانیان لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەكانی شاری حەڵەب بۆ ناوچە ڕۆژهەڵاتییەكانی ڕووباری فوراتی کرد.

مەزلووم عەبدی  لە ڕاگەیەندراوێکدا پێیداگرت: بە پێی  بانگەشەی  وڵاتانی دۆست و ناوبژیوان و لەپێناو ڕاگەیاندنی  نیازپاكیمان  سەبارەت  بە تۆكمە كردنی  پڕۆسەی   یەکخستنی هێزەکان و پێبەند بوون بە  ناوەڕۆكی  ڕێككەوتنی  دەی مارسی ڕابردوو  بڕیارمان دا  ئەمڕۆ شەممە  هێزەكانی خۆمان لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەكانی حەڵەب  بگوازینەوە بۆ ناوچەكانی  ڕۆژهەڵاتی فورات.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای حکومەتی کاتیی سوریاش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک  لە ئەندامانی هەسەدە  چەکەکانیان داناوە و لە بەرەی دەیر حافر  لە ڕۆژهەڵاتی  شاری حەڵەب لەو گرووپە دابڕاون.

جۆلانی سەرۆكی حكومەتیی كاتی  سووریایش كە لە مانگەكانی  ڕابردوودا  هێزەكانی ژێر كونتڕوڵی جەنایەتی بەربڵاویان دژی عەلەوییەكان و دەرووزییەكانی سووریا ئەنجام داوە، شەوی چوارشەمە  بانگەشەی كرد مافی كوردەكان لە یاسادا پارێزراوە .

 

سەرپەیڤ