وتووێژی تەلەفۆنیی مەزڵوم عەبدی و محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سووریا
کانونی دوھەم 22, 2026 20:15 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری پێشگرتن بە هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان و کەوتنەبەر مەترسیی ئاسایش و سەقامی سووریاو عێراق و ناوچەکە بوو.
"محەممەد شیاع سودانی" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ "مەزڵوم عەبدی" فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەختی کرد لەسەر پێویستیی وتووێژکردن لەو قۆناخە هەستیارەدا بەجۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر ببێ و یەکگرتوویی و ئاسایشی سووریا بپارێزرێت. هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت؛ پێویستە پێش بگیردرێ بە هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان و هەروەها پێویستیشە ئاسایش و سەقامی سووریاو عێراق و ناوچە بپارێزرێ.