رەخنەی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە خەمساردیی دیمەشق لەحاند گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i447260-رەخنەی_کۆمیتەی_ئاوارەکانی_سەرێکانی_لە_خەمساردیی_دیمەشق_لەحاند_گەڕانەوەی_ئاوارەکانی_سەرێکانی
کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، حکومەتی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی ئەو شارەی تۆمەتبارکرد بە خەمساردیی لەحاند ئامادەکاریی و بوارخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و خوازیاری دابینکرانی ئاسایش، کرانەوەی ڕێگاکان و ڕادەست کردنەوەی مڵک و ماڵ و خانووبەرە و بیناکان بە دانیشتووانی سەرەکیی بەرلەدیاریکرانی پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەکە بوو.
(last modified 2026-10-07T15:17:29+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2026 18:45 Asia/Tehran
  • رەخنەی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە خەمساردیی دیمەشق لەحاند گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، حکومەتی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی ئەو شارەی تۆمەتبارکرد بە خەمساردیی لەحاند ئامادەکاریی و بوارخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و خوازیاری دابینکرانی ئاسایش، کرانەوەی ڕێگاکان و ڕادەست کردنەوەی مڵک و ماڵ و خانووبەرە و بیناکان بە دانیشتووانی سەرەکیی بەرلەدیاریکرانی پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەکە بوو.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، حکومەتی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی ئێستای ئەو شارەی تۆمەتبار کرد بەوەی خاوەخاو دەکا لە رەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕایگەیاند؛ لەکاتێکدا کە بەشی زۆری دانیشتووانی سەرەکیی ئەو شارە هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هەوڵ دەدرێ ئەنجومەنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سەرێکانی و ناوچەکانی دەورووبەری دیاری بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو کۆمیتە وێڕای ئاماژە بە نەبوونی دەستەبەرییە ئاسایشییەکان، هەڵنەگیرانەوەی مینەکان و ئامادەبوونی گرووپە چەکدارەکان وەک بەربەستە سەرەکییەکانی درێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، ڕایگەیاند: دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق لەو ناوچەدا بەرتەسکەو پێکهاتەی ئیداریی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکەش هاوشێوەی ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی حکومەت ناجوڵێتەوە. هێشتا پێنج هەزار و پێنجسەد ماڵ و خانووبەرەی هاووڵاتیانی کورد لە سووریا لەدەست گرووپە چەکدارەکاندایە.