سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکرد کە ئەولەویەتی ساڵی ٢٠٢١ دەبێ دەس ڕاگەیشتنی گشتیی بە ڤاکسینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ڤاکسێناسیۆن لەهەموو وڵاتانی جیهان بێت.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای بە مایەی نیگەرانی زانینی رەوشی میانمار ، خوازیاری دەسڕاگەیشتنی خێرای نوێنەری تایبەتی خۆی بەم وڵاتە بوو بۆ ئامادەکردنی راپۆرێک لە بارودۆخی ئێستای ئەم وڵاتە .
ئەنجوومەنی ئاسایش بە نیازە سبەی سێشەممە پرسی میانمار تاوتوێ بکات .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا داوای ھاوکاریی ئێران ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە دەکات کە واشێنگتۆن بە شێوەیەکی یەک لایەنە و نایاسایی لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە کشاوەتەوە.
«ئانتۆنی گۆتریش» سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندووە کە، ئەوەی ڕاستی بێت لە ئێستادا ترسی ئەوەم ھەیە کە دنیا بە سەر دوو کەرتی بە تەواوی جیاواز دابەش بکرێت.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ چالاکی نواندن لەم بوارەدا بۆ خولێکی پێنج ساڵەی دیکە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.
سەرۆکی پەرلەمانی سووریا وێڕای ناردنی چەندین نامە بۆ دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان، ھەنگاوەکەی تورکیا لەمەڕ بڕینی ئاو لە سەر پتر لە ملوێنێک خەڵکی پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری موحسێن فەخری زادە کاردانەوەی نیشان دا و داوای لە لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیانا بگرن .
سەرۆکی کۆڕی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ لە ھەمبەر قەیرانی یەمەن، وەڵام بداتەوە.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی بەڵێنە دراڤییەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان لە سەر گرینگایەتیی ئاشتی و پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان لە ئەفغانستان پێی داگرت.