وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئامادە ڕاپەڕاندنی پڕۆژە هاوبەشە ئاوییەکانیەتی لەگەڵ عێراق دا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتەی کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاوی حەسەکەی سووریا ڕایگەیاند، لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە سوپای داگیرکەری تورکیا ئاوی خواردنەوەی ئەم شارەی بڕیوە.
بەردەوامیی کەمیی ئاوی خواردنەوە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لە ناوچەکانی پارێزگای حەسەکە لە سووریا.
عێراق و سووریا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەسەر یەکخستنی هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە مافاوی هەردوو وڵات رێککەوتن.
زانستوەرانی چینی نیشانەی بارستاییەکی زۆر ئاویان لە نمونەکانی خاکی مانگ دا دۆزیوەتەوە.
تورکیا ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدانی ئەوەی کە دەوڵەتی «مستەفا کازمی» دەوڵەتێکی کاربەڕێکەرە لە بارەی کێشەی ئاو دانوستانی لەگەڵدا ناکات.
عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە لە گفتوگۆیەکی نێوان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەری ئەردۆغان، ئەنقەرە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا.
لە تازەترین گۆڕانکاریی پەیوەست بە کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا، بڵاو بەشی میدیایی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ھەژماری فەیسبوکەکەی پۆستەرێکی بڵاو کردەوە کە وا دەردەخات دەستی تورکیا ڕێگربووە لە بەردەم گەییشتنی ئاو بە عێراق لە ڕێگای داخستنی چۆمەکانی دیجلەو فۆراتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە وتەکانی ئەم دواییەی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بۆ گرفتی کەم ئاوی، داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد ھەتا بانگی کات و ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراقی پێ ڕابگەیەنێت.