-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشی ئێران بۆسەر هەولێر، لەدژ سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق نیە
کانونی دوھەم 23, 2024 06:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەرپرسیاریی تاران بەرامبەر ئاسایشی عێراق و داکۆکی لە حکومەتی ئەو وڵاتە، سەلمێندراوە، وتی: ئێران، گەورەترین بەرەڤانیکەری ئاسایش، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراقەو لایەنگری یەکڕیزیی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی ئەو وڵاتەیە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: چالاکی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئێران هەروا هێزمەندانە بەردەوام دەکرێ
کانونی دوھەم 23, 2024 04:30وزیری دەرەوەی ئێران لە دژکردەوە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە دیمشق نووسی چالاکی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئێران لەپێناو خەبات بەدژی اسایشی ناوچەکە هەروا هێزمەندانە بەردەوام دەکرێ.
-
ئێسکۆرت کرانی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە دەریای سووری بە بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز
کانونی دوھەم 22, 2024 09:00فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی هەمیشەیی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.
-
بەڕێکرانی تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)ـدا
کانونی دوھەم 22, 2024 07:30تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی کە لە پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق شەهید کرابوون، ئەمڕۆ لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)دا بەڕێکران.
-
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: یەکگرتنی خوێن، چەک، گۆڕەپان و ئامانج، خەوی لە دوژمن بڕیوە
کانونی دوھەم 21, 2024 10:15ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی بۆ دوانزەهەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی"غەززە؛ هێمای خۆڕاگری" لەتاران، پێی داگرت؛ ئەمڕۆ، غەززە، سەمبولە چونکە لە غەززە، خۆڕاگرییەکی بەشەڕەفی پێشەنگی سازشت هەڵنەگر، بوونی هەیەو خۆڕاگریی، ڕەمزی مەزنایەتی و کلیلی سەرکەوتنە.
-
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران: بەڕێوەچوونی کۆپرسیی گشتی، ڕێگاچارەی پرسی فەلەستینە
کانونی دوھەم 21, 2024 10:00یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە "کامپالا"ی پایتەختی ئوگاندا، بەڕێوەچوونی کۆپرسیی گشتیی و ئازادی، بە تاکەڕێکاری پرسی فەلەستین زانی.
-
دوازدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی غەززە لە تاران
کانونی دوھەم 21, 2024 09:30هەواڵنێر : نەسرین حاتەمی
-
نوێنەری حەماس لە تاران: کۆمەڵکوژیی، میرات و کەلەپوری کوندەپەپیی نگریسی ئەمریکی لە ناوچەیە
کانونی دوھەم 21, 2024 09:00نوێنەری حەماس لە تاران وتی: پاڵپشتیی ئەمریکا لە سەرۆکانی زایۆنی، هۆی سەرەکیی درێژەی شەڕی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایە.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: بۆ یارمەتیدانی عێراق و سوریا، خوێنی باشترین ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێرانمان پێشکەش کرد
کانونی دوھەم 21, 2024 04:30وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی سی ئێن بی سی، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵک وهێزە چەکدارەکانی عێراق و سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا، خوێنی باشترین ڕاوێژکارانی سەربازیمان پێشکەش کردووە.
-
بەیاننامەی سپای پاسداران دوای هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشق و شەهیدبوونی چوار ڕاوێژکاری ئێرانی
کانونی دوھەم 21, 2024 03:30سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشقی پایتەختی سوریا، چوار کەس لە ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەهید بوون.