-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
ئاب 14, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
-
تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە
ئاب 14, 2026 10:32سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.
-
ئێران: تێپەڕینی ئەمنی کەشتییەکان بە گەرووی هورموزدا تەنیا بە موڵەت گونجاوە
ئاب 13, 2026 18:49وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بانگەشە بێبنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕینی ئاسایی کەشتییەکان لە گەرووی هورموزەوە، دۆر و دەلەسەی تەواوە.
-
کچە ئاسنهەڵگری تازەلاوی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
ئاب 13, 2026 18:02وەرزشوانی ئێرانی لقی هەڵگرتنی قورسایی لە کێشی ٧٧ کیلۆگرامی تازەلاواندا لە ڕکابەرایەتییەکانی هەڵگرتنی قورسایی پاڵەوانەتی ئاسیا لە تاشکەند بە بەدەستهێنانی سێ میداڵیای زێڕ پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
-
ڕێڕەوی دراویی بریکس؛ ڕێکاری تازە بۆ ئاسایشی بازرگانی
ئاب 13, 2026 16:49سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی لوتکەی دارایی بریکس لە هیندستان، جەختی کرد لە سەر پێویستی دانانی ڕێڕەوێکی دارایی تایبەت بە بریکس و پێکەوە گرێدرانی تۆڕەکانی پارەدانی نیشتمانیی وڵاتانی ئەندام.
-
کاردانەوەی ئێران بە قسە بێبنەماکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سوریا
ئاب 13, 2026 16:39وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.
-
لەقاودانی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بەو رۆژەی مووشەکەکانی ئێران توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا تێپەڕێنن
ئاب 13, 2026 10:20نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرێکدا ئاماژەی بە رۆژێک کرد کە سوپای ئەمریکا پەنجا مووشەکی پاتریۆتی چوار ملیۆن دۆلاریی خەرجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران کرد؛ بەڵام مووشەکە ئێرانیەکان توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئوردن تێپەڕێنن.
-
٢٣٩ بەرهەم نێردرانە چوارەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی ئێتۆدە شانۆییەکانی بۆکان
ئاب 13, 2026 08:20بەڕێوەبەری چوارەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی ئێتۆدە شانۆییەکانی ئێران وتی: ٢٣٩ بەرهەمی هونەرمەندانی ٣١ پارێزگای وڵات نێردراوەتە سکرتاریەتی چوارەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی ئێتۆدە شانۆییەکانی ئێران کە بەمیوانداریی شاری بۆکان بەڕێوە دەچێ.
-
وتەبێژی سپا: ژیریی دەسکرد لە شەڕی دوژمن دژی ئێران، شکستی هێنا
ئاب 10, 2026 18:35وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەڵێ: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ژیریی دەسکرد و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە شەڕی ئەم دواییەی دژی ئێران، نەیتوانی ئامانجەکانی ئەو وڵاتە مسۆگەر بکا.
-
پزشکیان: حیساباتی دوژمن لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد، بێ ئاکام مایەوە
ئاب 10, 2026 18:10سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حیساباتی دوژمن بۆ ناهێمن کردنی کەشی ناوخۆی ئێران، سەرباری کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەسکرد، تۆڕی سیخوڕیی، بێ ئاکام ماو خەڵک بەئامادەبوون و خۆڕاگرییان، پێشیان بەهاتنەدی ئەو ئامانجانە گرت.