تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445976-تائیب_کۆنترۆڵی_گەرووی_هورموز_لە_دەستی_ئێراندایە
سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.
(last modified 2026-08-14T09:41:03+00:00 )
ئاب 14, 2026 10:32 Asia/Tehran
  • تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.

حوجەتولئیسلام ولموسلمین حسێن تایب وتیشی: لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهید لە عێراق، دەسەڵاتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک کەوتە بەرچاوی هەموو جیهان. تایب پێیداگرت: ئەمریکییەکان کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئێران نە هێزی ئاسمانی هەیە و نە هێزی دەریایی، لە دوایین دەسدرێژیشیان بۆ سەر گەرووی هورموز شکستیان هێنا. سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەڕێوەبردن و چاودێریی گەرووی هورموز لە دەستی کۆماری ئیسلامیدایە و ئێران لەوپەڕی ئاسوودەیی و ئاسایشەوە لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆی بەردەوامە.