کچە ئاسنهەڵگری تازەلاوی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
ئاب 13, 2026 18:02 Asia/Tehran
وەرزشوانی ئێرانی لقی هەڵگرتنی قورسایی لە کێشی ٧٧ کیلۆگرامی تازەلاواندا لە ڕکابەرایەتییەکانی هەڵگرتنی قورسایی پاڵەوانەتی ئاسیا لە تاشکەند بە بەدەستهێنانی سێ میداڵیای زێڕ پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
مەهسا بەهەشتی لە کێشی ٧٧ کیلۆگرامدا و بە یەک جوڵە هەر سێ هەوڵەکەی خۆی بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئەنجام و ئاسنی ١٠٦، ١٠٨ و ١١٣ کیلۆگرامی بەرز کردەوە تا بە تۆمار کردنی ١١٣ کیلۆگرام، پلەی یەکەم و میداڵیای زێڕی بەرزکردنەوەی بە یەک جوڵە بە خۆی تەرخان بدات.
سەرپەیڤ