ئێران: تێپەڕینی ئەمنی کەشتییەکان بە گەرووی هورموزدا تەنیا بە موڵەت گونجاوە
ئاب 13, 2026 18:49 Asia/Tehran
وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بانگەشە بێبنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕینی ئاسایی کەشتییەکان لە گەرووی هورموزەوە، دۆر و دەلەسەی تەواوە.
سەرهەنگ دووەم ئیبراهیم زولفەقاری بە ئاماژە بەوەی کە گەروی هورموز ئێستایش هەر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی بە تەواوی لە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە، پێیداگرت: هیچ گەمییەکی بازرگانی و هیچ نەوتهەڵگرێک بە بێ موڵەت و چاودێریی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تێپەڕینی ئەمنی بەم گەروویەدا گونجاو نابێ. وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هەروەها وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران هەموو جموجۆڵێکی دوژمنانی ئەمریکایی و زایۆنییان لە ناوچەکەدا لە ژێر چاودێریدایە و وەڵامێکی کوشندەتر و تووندتر لە جاران دەدەنەوە بە هەر چەشنە هەڕەشە و مەترسییەک لە هەر ئاستێکدا بێ.
سەرپەیڤ