ڕێڕەوی دراویی بریکس؛ ڕێکاری تازە بۆ ئاسایشی بازرگانی
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی لوتکەی دارایی بریکس لە هیندستان، جەختی کرد لە سەر پێویستی دانانی ڕێڕەوێکی دارایی تایبەت بە بریکس و پێکەوە گرێدرانی تۆڕەکانی پارەدانی نیشتمانیی وڵاتانی ئەندام.
عەبدوناسر هیمەتی وتی: پێویستە پەرەپێدانی هاوکاریی دارایی بریکس لە چوارچێوی گفتوگۆی گشتی تێپەڕێت و بەرەو دروستکردنی ژێرخانی بنەڕەتی بۆ پرۆژەکان بڕوات کە پارێزراو و پاوەجێ بێ و هاسانکاری بۆ پرۆسەی پارەدان و بژێردرانی واوەسنووری بکات.عەبدوناسرهیمەتی وتیشی: بەستنەوەی تۆڕەکانی پارەدان و فراوانکردنی بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان، لەگەڵ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێڕەوی دارایی لە دەرەوەی بریکس، یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی خێرایی، کەمکردنەوەی تێچوون و باشترکردنی ئاسایشی ساتوسەودای بازرگانیی ئەندامان. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێران لە مێژە دەستیکردووە بە لێکدانەوەی لایەنە تەکنیکی، یاسایی و کارگێرییەکانی یەکخستنی سیستەمی پارەدانی ئەندامانی بریکس و ئێستا ئاامدەیە بۆ هاکاری کردن لە داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ بە کردەوە جێبەجێ کرانی ئەم پلانە.