وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445982-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_سەبەبکارانی_جەنایەتی_جەنگی_دەبێ_بە_پێی_کۆنڤاسیۆنی_ژێنێڤ_دادگەیی_بکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
(last modified 2026-08-14T14:28:44+00:00 )
ئاب 14, 2026 15:36 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی پەسەندکرانی چوار کۆنوانسیۆنی ژنێڤ سەبارەت بە یاساکانی جەنگ، جەختی لە سەر پێویستی جێبەجێکرانی ڕێساکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و بەدواداچوونی لێپێچینەوەی یاسایی تاوانەکانی جەنگ کردەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە پێشێلکرانی بەربڵاوی ئەم ڕێسایانە لە جیهاندا، ڕژیمی زایۆنی بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی یاسا مرۆڤدۆستانەکانی نێودەوڵەتی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە تاوانە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە لە دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەشداریی ئەمریکا، لە قورسترین پێشێلکارییەکانی یاسا مرۆڤدۆستانەکان لە دەیەکانی ئەم دواییەدا دێتەد ئەژمار. لەم بەیاننامەیەدا، هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازی، لەوانە قوتابخانە، نەخۆشخانە، زانکۆ، ناوچەی نیشتەجێبوون، پردەکان، فڕۆکەخانە، و بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە، بە نموونەی پێشێلکارییە گەورەکانی ڕێککەوتننامەی چوارەمی ژنێڤ دادەنرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران به ئاماژه به هێرشەکانی میناب و لامێرد و قشم هەروەها ڕایگەیاند که ئەم کردەوانە بێتوو بەڵگە یاساییەکانیان ئامادە بکرێ، دەتوانێن حاڵەتەکانی کوشتنی به ئەنقەست، تووشکردنی ئازار و ڕەنجی تاقەتپڕووکێن و له ناوبردنی بەربڵاوی دارایی و سامان بخرێنه ڕوو. لە بەیاننامەکەدا بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشێک لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنەکانی ژێنێڤ بەرامبەر بەم کارانەی بە یەکێک لە هۆکارەکانی ئاساییکرانەوەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و برەوپێدانی دەرچوون لە بازنەی یاسا و سزا زانی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە بە پشتبەستن بە مادەی ١٤٦ی کۆنوانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ، وڵاتانی ئەندام نەک هەر دەبێ پابەند بن بە بەجێهێنانی ئەم یاسا و ڕێساگەلە، بەڵکوو ئەرکێکی یاسایی و پابەندکەریان لە ئەستۆدایە بۆ دیاری کردن، پێوشوێن گرتن، دادگاییکردن و سزادانی جەنایەتکاران و پلاندانەرانی ئەو جەنایەت و پێشێلکارییە زەق و ئاشکرایانە.