جەماوەری ئەفغانستان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ھێندێک لە شارەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابلۆڵل پێتەخت دژی تاقمی تالیبان دەستیان دایە خۆپیشاندان.
هەواڵدەریی ڕووسیی تاس بە گێرانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاندووە: هێزەکانی تالیبان وێڕای وێکەوتنی زەبری قورس ، بەناچاری لە مەتەرێزەکانیان لە گردو پەڕی دۆڵی «پەنجشیر» کشاونەتەوە.
دۆڵی «پەنجشیر»ی ئەفغانستان جارێکی تر لە لایەن تالیبانەوە گەمارۆ درا.
شاندێکی بەرخۆدانی جەماوەری «پەنجشیر» لەگەڵ دەستەیەک لە فەرماندەرانی تالیبان لە شاری «چاریکار»ی ناوەندی ویلایەتی «پەروان»ی ئەفغانستان وتووێژیان کرد.
«ئەحمەد مەسعود» کوڕی پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەفغانستان جەختی کرد: ئەگەر بێتو دانوستانەکانمان لەگەڵ تالیبان شکست بێنێ بۆ بەرنگاری و شەڕی دژی ئەم تاقمە ئامادەین.