ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان دا بەشدارییەکی بەربڵاویان هەبوو.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەولەوییەتەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی دووهەزار و بیست و سێ وتی؛ مافی ژنان لە ئەفغانستان بنپێ دەکرێ و پەلامارە تیرۆریستییە تۆقێنەرەکانیش لەم وڵاتەدا هەر بەردەوامە.
دەیان هاوڵاتی ئەفغانستان لە بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوونە.
مەراسیمێکی سکۆمەند بۆ یادی لەدایکبوونی ئیمامی عەلی (ع) لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستان،لەنێویاندا کابول بەڕێوە چوو.
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ئیدانەی سوکایەتی کران و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوییدی کردو داوای ناسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کردەیەی کرد.
تورکیا زیاتر لە دووھەزارو ٣٠٠ کۆچبەری بیانی لەم وڵاتە دەرکرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نزیک بینای وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان لە کابول، لانیکەم ٢٠ کەس کوژران و بریندار بوون.
خوێندکارانی پارێزگای هیلمەند لە کاردانەوە بە تاوانەکانی «شازادە هەری» ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لە مەڕ کوشتنی ٢٥ هاووڵاتی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
شازادەی بەریتانیا دانی نا بە تاوانی ئینگلیس لە ئەفغانستاندا
لە بەرامبەر دانپێدانانی شازادە «هەری» ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بە کوشتنی ٢٥ کەس لە ئەفغانستاندا لە کاتی شەڕی ئەم وڵاتە، بەرپرسانی تاڵیبان ئەم کارەیان بە تاوانی جەنگ ناساند.