-
کۆریای باکور، هەڕەشەی لەناوبردنی کرد لە سێئول و واشنگتۆن
کانونی دوھەم 02, 2024 09:30ڕێبەری کۆریای باکور، ئەمڕۆ لە وتاردانەکەی بەبۆنەی ساڵی تازەی زایینی، هەڕەشەی لەناوبردنی کرد لە کۆریای باشوری و ئەمریکا.
-
وشداری ئێران بە بەیاننامەنووسینە بێسوودەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی
کانونی دوھەم 01, 2024 06:30ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: هەروا کە بەجاران جەختمان کردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران تا بووە ئاشتیخوازانە بووە و ئاشتیخوازانەیش دەمێنێتەوە.
-
ئامادەیی حیزبوڵڵا بۆ هەرچەشنە کردەیەکی لەناکاوی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە دەریای سوردا
کانونی یهکهم 31, 2023 11:30ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان باسی ئامادەیی خۆڕاگریی کرد بۆ هەرچەشنە کردەیەکی لەناخافڵی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە دەریای سوردا.
-
عامری: خوازیاری دیاریکرانی خشتەیەکی زەمەنین بۆ چوونەدەری ئەمریکییەکان لە عێراق
کانونی یهکهم 31, 2023 11:00ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدەری عێراق وتی: دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەروا دووپات دەبێتەوەو لەم دواییەشدا شایەتی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق بووین بۆیە، خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەمانین.
-
وشدارییدانی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئەمریکا لەبارەی ئەنجامدانی هەرچەشنە کردەیەک دژ بە یەمەن
کانونی یهکهم 31, 2023 08:00وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای وشدارییدان بە ئەمریکا لەبارەی هەرچەشنە کردەیەک دژ بەو وڵاتە، وتی: هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەک ئامادەن.
-
داگیرکەرانی ئەمریکی دەڤەری بووکەمالی سەرسنووری عێراق و سووریایان بۆردومان کرد
کانونی یهکهم 31, 2023 06:00سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی دەڤەری بووکەمالی سەرسنووری عێراق و سووریایان بۆردومان کردوە.
-
فرۆشرانی بارێکی چەکەمەنی دیکەی ئەمریکا بە ڕژیمی زایونیستی
کانونی یهکهم 31, 2023 05:00وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بارێکی چەکەمەنی دیکەی بە ڕژیمی زایونیستی فرۆشتوە.
-
هادی عامری: پێویست ناکات داگیرکەران لە عێراقدا بمێننەوە
کانونی یهکهم 30, 2023 09:45هادی عامری بە ئاماژە بەوەی کە پێویست بە بوونی داگیرکەران لە عێراق ناکات، وتیشی: هەرکەسێک بڵێت عێراق توانای دابینکردنی ئاسایشی خۆی نییە، ئەوە خائینە.
-
پەرچەکرداری عێراق بە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەی هێزە عێراقییەکان لە بابل
کانونی یهکهم 27, 2023 08:00فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکان بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق، هێرشیان کردەسەر چەند بنکەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە ناوەندی پارێزگای بابل هەڵکەوتوو لە باشوری بەغدا.
-
برینداربوونی چەن کەس بە هۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بارەگای سوپای ئەمریکا لە هەولێر
کانونی یهکهم 27, 2023 07:00وتەبێژی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەریر هەڵکەوتوو لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارێک بریندار بوون.