فرۆشرانی بارێکی چەکەمەنی دیکەی ئەمریکا بە ڕژیمی زایونیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424122-فرۆشرانی_بارێکی_چەکەمەنی_دیکەی_ئەمریکا_بە_ڕژیمی_زایونیستی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بارێکی چەکەمەنی دیکەی بە ڕژیمی زایونیستی فرۆشتوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2023 05:00 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بارێکی چەکەمەنی دیکەی بە ڕژیمی زایونیستی فرۆشتوە.

ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیاندوە کە بۆ جاری دووهەم لەمیانەی هەر ئەم مانگەدا لە مافی یاسایی خۆی بۆ فرۆشتنی یەگجار پێویستی بارێکی چەکەمەنی بریتی لە پارچەی پێویست بۆ سازکردنی گولەی سەدو پەنجاو پینج میلیمیتری بەبڕی سەدو چلوحەوت ملوێن دۆلار بۆ فرۆشتن بە ڕژیمی زایونیستی کەڵکی وەرگرتوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیارێکی هاوشێوەی دیکەشی لە نۆی هەرئەم مانگە گرتەبەرو هەرخودی خۆی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی نزیکەی چواردەهەزار گولەدەبابە بەبڕی زۆرتر لە  سەدو شەش ملوێن دۆلار بەو ڕژیمە.

فرۆشتنی چەکەمەنی بەو ڕژیمە لەکاتێکدایە کە لەمیانەی دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەساڵی دووهەزارو بیست وسێ ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاند لە پەرەسەندنی شەڕەکەی غەزە بۆدیکەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا.