-
پەرلەمانتارێکی ھەدەپە : بۆ داکۆکی لە «ئیمام ئوغلو» پێویست ناکات سەربە «جەھەپە» بیت، بەڵکو پێویستە خاوەن ویژدان بیت
کانونی یهکهم 16, 2022 18:41پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگا دژی «ئەکەرەم ئیمام ئوغلو» ھەڵوێستی وەرگرت و ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی بۆ «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو» دەرکراوە سیاسی و بڕیارێکی نایاساییە، بۆ رهخنهگرتن لەو بڕیارەش پێویست ناکات سەربە «جەهەپە» بیت، بەڵکو تەنها پێویستە خاوەن ویژدان بیت.
-
خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە ئەستەمۆڵ
کانونی یهکهم 16, 2022 13:46هەزاران لایەنگری «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەغەکرانی چالاکییەکانی هاتنە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کرد.
-
کاردانەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە سزای زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ
کانونی یهکهم 15, 2022 11:29سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دادگای ئەستەمۆڵ بۆ زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە.