وەزیری دەرەوەی ئێران له وتووێژێکدا له گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنەی له دەستێوەردانی ئەورووپا له کاروباری نێوخۆی ئێران گرت و له بارەی بەردەوام کرانی وەھا ڕەوتێکیش هۆشداریی دایه «کاترین کۆڵۆنا».
سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەرەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆبوونەوە و وتووێژیان کرد.
ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە کۆتا بەیاننامەی خۆیدا لە ئۆزبەکستان، خوازیاری جێبەجێکرانی بە تەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بوو لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە.
دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا لە ڤیەننا بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکیی مانگی ڕابردوو (٨ی حوزەیران)ی بە نەگونجاو زانی.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا ڕۆژی شەممە ڕەخنەی لە بەیاننامەی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا سەبارەت بە ئێران گرت.
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و قهتهر ههڵسهنگاندن و تاوتوێی دوایین دۆخی دانوستانهکانی ههڵگرتنی گهمارۆکانیان کرد.
«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: تێبینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکا لەمەڕ دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی شیمانەیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانمان ناردووە بۆ ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا کە ئیدارەکەی لێکۆڵینەوە لە پێشنیازە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، شەوی یەکشەممە لەگەڵ ئۆلاف شوڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گفتوگۆی کرد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی نوسراوەی خۆی لە بارەی دەقە پێشنیارکراوەکەی ئەورووپا کە تیای دا ڕەوتی بووژاندنەوەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام شی کراوەتەوە ئاراستە کردووەو ڕایگەیاندووە، ئەگەر کاردانەوەی ئەمریکا ھاوڕێی ڕاستبینی و نەرم و نیانی نواندنی بێت ڕێککەوتن مسۆگەر دەبێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوەچوو.