وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم وڵاتە ھێشتا ھیوای بە کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانەو ھیچ جێگرەوەیەکی لۆژیکانە بۆ بەرجام بوونی نییە.
نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران وتی: ڕێککەوتنی یەکجاری کاتێک مسۆگەر دەبێ کە لە دانوستانەکاندا لە سەر ھەموو شتێک ڕێککەوتن کرابێت.
«میخائیل ئۆلیانۆف» دانوستانکاری باڵای ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە توییتێردا نووسی: دانوستانکاران و ئەمریکا لە پێواری ئێراندا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشتی وتووێژەکانی ڤییەنا کۆبوونەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر بێتو لایەنەکان ئامادە بن کە بایکۆتەکانی دژی گەلی ئێران ھەڵوەشێننەوە، ئەو سا ڕێی تێ ئەچێ ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک بکرێت.
دانوستانکاری باڵای ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە توییتێر باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ دانوستانکارانی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا.
دانوستانکاری باڵای ئێران لە یەکەم ڕاوێژی چڕوپڕی دبپلۆماسیانەی لە چوارچێوەی قۆناغی دووھەمی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دیداری کرد.
نوێنەری قەسری شیرین ، سەرپێڵ و گێڵان و ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێککەوتنی کاتی لە کردەوەدا دەبێتە گۆپاڵێک بە دەستی ئەمریکاوە ھەتا بنەمای بایکۆتەکان بگەڕێنێتەوە.
پاشای عەرەبستان جارێکی تر دەستی کرد بە دووپات کردنەوەی تۆمەت و بانگەشەی پڕوپوچی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
«سێرگێئی لاڤرۆف» ی وهزیری کاروباری دهرهوهی رووسیا لایەنە ڕۆژئاواییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە خەریکی چەواشەکارین لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەڕانەوەی ھەردووک لە بۆ پابەند بوون بە بەرجام باشترین بژاردەیە.