دیداری باقڕی لەگەڵ ئێنریکە مۆرا لە ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404229-دیداری_باقڕی_لەگەڵ_ئێنریکە_مۆرا_لە_ڤییەنا
دانوستانکاری باڵای ئێران لە یەکەم ڕاوێژی چڕوپڕی دبپلۆماسیانەی لە چوارچێوەی قۆناغی دووھەمی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2022 07:00 Asia/Tehran
  • دیداری باقڕی لەگەڵ ئێنریکە مۆرا لە ڤییەنا

دانوستانکاری باڵای ئێران لە یەکەم ڕاوێژی چڕوپڕی دبپلۆماسیانەی لە چوارچێوەی قۆناغی دووھەمی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیدارەکەدا «عەلی باقڕیی کەنی» و «ئێنریکە مۆرا» لە بارەی بەردەوامیی ڕەوتی کۆبوونەوەو دانوستانەکانی ڕۆژانی داھاتوو ڕاوێژیان کرد.

خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی دیسامبەرەوە لە ڤییەنا دەستی پێ کراو ٣٠ دیسامبەر لە بەر شاڵی نوێی زایینی بە شێوەی کاتی ڕاگیردرا، دانوستانەکان لە دوێنێ دووشەممەوە ھەمیسان دەستی پێ کرایەوە.

ھەڵبەت بە قسەی دانوستانکاران لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەش دا ڕاوێژو گۆڕینەوەی دەق بە شێوەیەکی نافەرمی ھەروا بەردەوام بووە.