«موحەممەد ئیسماعیل خان» سەرکردەی ھێزی جەماوەری لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان گەییشتە ئێران.
«سەلاحەددینی ئەییوبی» بە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕایگەیاند:کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە.
«یوسف موحەممەد» سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەرر بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان، رایگەیاند:رووداوەکانی ئەو وڵاتە زەنگی مەترسین بۆ ئەوانەی لەبری خەڵک پشت بە هێزی بیانی دەبەستن.
«ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە وڵات چووە دەرەوە.
کادێرانی سەرکردایەتیی تالیبان بە نێوەندگریی «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان و «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێککەوتنی ئەفغانستان گەییشتە مەیدانی «ھەوایی» کابۆلی پێتەخت.
دوایین شاری ویلایەتی «بەڵخ»ی ئەفغانستانیش بەبێ پێکدادان لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیرکرا.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئوزبەکستان ڕایگەیاند: دەستەیەکی ٨٤ کەسەی لەشکریانی ئەفغانی لە سنوور پەڕیونەتەوەو لە تاشکەند داوای پەنابەرییان کردووە.
دوایین ھەواڵەکلنی ھاوپەیوەند بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان یاس لە کەوتنی شاری «بامیان» دەکات.
سەرچاوە ھەواڵڵەکان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە باسی پێکدادانی نێوان ھێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبانبان کرد لە گردوپەڕی کابۆل.
یاریدەری سیاسیی تالیبان ڕ ایگەیاند: ئەم تاقمە ھێشتاش پابەندە بە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای وتووێژەوەو ئامانجی سەرەکیشی سەربەخۆیی و ڕزگاریی ئەفغانستانە.